ئەو کەسەی دڵی کەسێ خۆش نەکا
Appearance
ئەو کەسەی دڵی کەسێ خۆش نەکا | هەڵکردی نابێ لەگەڵ پیاو چاکا |
کە ئەیڕوانی بە ڕووی گرژ و مۆن | وەک منداڵی سیس ئەکەوێ بە بۆن |
ئەوی خزمەتی خەڵکی پێ ئەکرێ | لەناوا ناوی بە چاکە ئەبرێ |
کە تووشی کەسێ هات بە پێکەنین | قەدری ئەگیرێ وەک شای سەرزەمین |
زاتەن لەزەتی دنیاش ئەوەیە | بێ غەمی لە لای پیاوی بێ وەیە |
کاتێ دڵپاک بێت دڵنیا ئەبێ | لەگەڵ چاکانا ئاشنا ئەبێ |
ئەوەی کە لەگەڵ خوێشیا دڵپیسە | هەر کردەی ئەوە و بردەی ئیبلیسە |
ئەوەی بە هەڕە و گوڕە دلێرە | کردەوەی نییە، پووچە، بێ خێرە |
با وجود ئێستا ئەوانە پیاون! | بێدەنگی ئازا، کەمترین ماون |
هەر لە ئەوەڵی دنیا تا ئەمڕۆ | «دەنی» لە پێشە و «دانا» ڕەنجەڕۆ |
زاتەن دنیا خۆی ناوی «دەنی»یە | ئیتر ئەم تانە و توانجە چییە؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 675
1942/07/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|