ئەو شۆخە کە وا مەسحەفی عوسمانە بە عاریز
Appearance
ئەو شۆخە کە وا مەسحەفی عوسمانە بە عاریز | عیسانەفەس و یۆسفی کەنعانە بە عاریز |
خورشیدە بە خاسییەت و لوقمانە بە حیکمەت | ئارام و شیفابەخشی دڵ و جانە بە عاریز |
شمشێری برۆی فاتیحی سەد خەندەق و خەیبەر | حەیدەرسیفەت و ڕۆستەمی دەستانە بە عاریز |
ناحەق نییە گوڵ غەرقی عەرەق بێ لە بەرەوڕووی | یارم کە ئەڵێی ڕەوزەیی ڕیزوانە بە عاریز |
چاکانی جیهان نازی ئەکێشن بە دڵ و جان | نازپەروەر و ئەسکەندەر و سوڵتانە بە عاریز |
سایەی لەسەری خەڵقی جیهان لامەدە ڕەببی | پڕ مەنفەعەت و حیکمەت و دەرمانە بە عاریز |
سابیر بە دەوا دەردی دڵی چاکەوە نابێ | ئیللا بە کەسێ حەزرەتی لوقمانە بە عاریز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|