ئەو سەرکردەیەی بە ڕاست ئینسانە
Appearance
ئەو سەرکردەیەی بە ڕاست ئینسانە | بەند و زنجیر لای ڕوتبە و نیشانە |
بەڵام نەک قەومی تووش کا و خۆی ڕا کا | وا بێ ئیتر کەس بڕوای پێ ناکا! |
ئاخ ئەمە ڕەنجی داوین بە بادا | لەشکری نادان پشتمان بەر نادا |
تا عاقڵ کاری لێک ئەداتەوە | جەسوور گرەوی خۆی ئەباتەوە |
تەماع وەک ئاوی شۆری دەریایە | هەر ئەیخۆیتەوە و تەسەللات نایە |
ئەوەی قانیعە بە وشک و بە تەڕ | ناوی نراوە شاهی بەحر و بەڕ |
هەرچی ڕاست ئەڕوا لە تەوەککولدا | خەم و خەفەتی نابێ لە دڵدا |
خوا ڕێ لە بەندەی بەدکار بگۆڕێ | نایێتە سەر ڕێ تا لێوی گۆڕێ |
هیوامان وایە دەستەی خوێندەوار | بۆمان پێ بگەن بکەونە ڕووی کار |
باوجود ئەگەر مەکتەبمان وا بێ | خەرمانی هیوا ئەبێ هەر کا بێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 497
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|