ئەو زوڵمە لەسەر چی کە دەکەی لێمە بە ناحەق
Appearance
ئەو زوڵمە لەسەر چی کە دەکەی لێمە بە ناحەق | هەر عیشقە گوناحم بوەتە باعیسی نەستەق |
سەر، گۆیە لە مەیدانی غەمت، پێی بکە بازی | ئەزیەت مەکە زولفت بە شەقێ لێی بدە سەر شەق |
قەوس و قەزەحە تاقی برۆت ئەوڕۆ بە وەسمە | بۆیە دڵەکەم لەتلەتە بۆ خەنجەری ئەزرەق |
خۆم خستەوە بەر پێ، بە ئومێدی سەری زولفت | دەخولێمەوە بەو ڕیشتەیی گیسوو وەکوو مەزرەق |
دەڕژێنێ بە یەک غەمزە نیگات خوێنی سپاهێ | دەشکێنێ بە ڕووی تۆبەشکەن تاقی خەوەرنەق |
بەو زولفی سەرازیر لەسەر چاهی زەنەخدان | ئاوێزە دڵم هەر وەکی هاڕووتە موعەللەق |
هاتم بە خەیاڵ سەیری گوڵستانی ڕوخت کەم | پێگیری خەیاڵیشی نەدا لووسی و ڕەونەق؟ |
بەو زولفی سەراپا وەکوو ئاهوویی موقەییەد | یا شەهپەڕی تاووسە لەدووی کەبکی موتەووەق |
تا بەخت ڕەشی بۆ حەسەنە باعیسی دووری | ڕووی زەردی بە سووراوی سریشکی بووە ئەبڵەق |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|