ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی
Appearance
ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی | ئەو عاریزە پەنهانە چ گەنجێکە نیهانی |
پەیکانی موژەی ناوەتە سەر قەوسی دوو ئەبرۆی | بۆیێ لە تەن و جانەوە خوێن دێ بە ڕەوانی |
گەر فەخر بکا یار لەسەر عالەمی باڵا | لێی دێ کە شەهەنشاهێکە بێ ئەووەڵ و سانی |
زاهید ئەگەر ئینکاری دەکەی دیدەنی خووبان | جەهلێکی مورەککەبتە نزانی کە نزانی |
بۆ قودرەتی حەق شاهیدە سەرمەشقی جەمالی | بۆ نووری خودا سابیتە ئیعجازی دەهانی |
بۆ مانعی غەم کافییە ئەو نووری جەبینی | بۆ دەفعی ئەلەم شافییە ئەو شەهدی لەبانی |
بەهرێکە لە میحرابی دوو ئەبرۆیی نیگارت | دەست ناکەوێ بەم زوهد و ڕییا تاعەتی فانی |
بۆ دامەنی یار چووم بگرم پێکەنی فەرمووی | ئەو ترسە هەتا کەی وەرە ئێستاش لە ئەمانی |
سافی لە هەوا نوقتە هەتاکەی وەکوو پەڕگار | لەم دەورە گەڕێ ڕوو بکە لای دەرسی مەعانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|