ئەو بێ دەستندەی کە ماڵ نەبەخشێ
Appearance
ئەو بێ دەستندەی کە ماڵ نەبەخشێ | کەماڵی کەمە، زوو پێی ئەلەخشێ |
بە ماڵ دڵخۆش کە لە ڕێی خودادا | «مێو» تا نەیبڕی بەری زۆر نادا |
بە ماڵ دڵ خۆش کە، نەک بە ماڵ دڵخۆش | مەچۆرە «کەعبە»، بچۆ سەر نەخۆش |
دانا وتوویە: ماڵ چڵکی دەستە | بە ناوی چاکیت پشت بەستە، بەستە |
ئەو کەسەی بەسەر نەفسیا زاڵە | بۆ دێوی نەفسی ڕۆستەمی زاڵە |
دەوڵەت بە دڵی خۆشەوە خۆشە | ئەگینە بارت قورس ئەکا بۆشە |
حوشتر لە ڕەنجا بۆیە ناسرەوێ | بەو زلحۆرتییە دوای «کەر» ئەکەوێ |
دەڵاڵ سەندووقی ئەفرۆشت لە بازاڕ | بە هەڕاج هەڕاج بۆی کەوتبوە جاڕ |
ئەیگوت: ناوی ئەم سەندووقە جوانە | بیکڕی و نەیکڕی هەر پەشیمانە |
ئەوە مەرامی ژن و منداڵە | بوون و نەبوونی عەیشی پێ تاڵە |
بێ ژن و ماڵی و دوژمنی شەیتان | حەزرەتی عیسای بردە ئاسمان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 625
1941/05/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|