ئەوی پەل و پۆ ئەکوتێ لە ئاوا
Appearance
ئەوی پەل و پۆ ئەکوتێ لە ئاوا | مەلە نەزانێ دیارە خنکاوە |
ناگەیتە قۆناغ بە کنگەخشکێ | بە لیسی کوێری نیشان چون ئەشکێ |
گوریس کێشەکێ بۆ ناوخۆ نابێ | تەجرەبەی زۆرت بۆ خەڵکی لابێ |
ئەوانەی فێری دەوەن بە ئاشن | باراش هاڕدڕاو ئەوان لە پاشن |
بۆ سەروپێی ماڵ جوێ بکەیتەوە | لە سفرەی مێردان جێت نابێتەوە |
بۆ تۆڵەی قەومت کە کەم ڕەگەز بێ | ئەبێ بە تورکی «وردم دویماز» بێ |
دوکتۆر لە برین، تیریش دەربێنێ | ئێشی برینت هێشتا ئەمێنێ |
کە تۆ بە چەپۆک هیچ کوێت نەیێشێ | لاپورەیش هەڵسێ پیاتا دەکێشێ |
کە بۆ هاوخوێنت، خوێنت نەجۆشێ | پەچەی بەدنامی ڕووت دادەپۆشێ |
با لە ناو خۆیشا ناحەزی یەک بن | لە ڕاستی دوشمن دەست بە کوتەک بن |
ناکەس بە پیاوی بێ دەس خەڕۆیە | ئەمڕۆ لە منە و سبەی لە تۆیە |
سەر و دەست و پێ هەمووی یەک لەشە | لە ناو عەشرەتا ئەڵێن: ڕەش ڕەشە |
بەم زیق و زاقە و بەم داو «لمبازە» | تەلە زیتکەمان هاکا ترازا |
کە لە چاڵ و کۆسپ ورد نەبینەوە | ئەمجار کە کەوتین هەڵناسینەوە |
ئەوانەی مەعنای پەندی پێشینان | بە پێچەوانە دەخەنە مەیدان |
تا لە خۆیاندا چشتێ شک نەبەن | دای نەتەکێنن وەک گوڵۆڵە بەن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 559 و 163
1939/03/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|