Jump to content

ئەوی ئەزانێ سروشتی خاکە

From Wikisource
ئەوی ئەزانێ سروشتی خاکە (1950)
by پیرەمێرد
305511ئەوی ئەزانێ سروشتی خاکە1950پیرەمێرد
ئەوی ئەزانێ سروشتی خاکە هیچ بایی نابێ، بێ با و بێباکە
ئەوی ئەزانێ قەزا لە خوایە گلەیی ناکا و دەنگی دەرنایە
کە زانی کردە بێ جەزا نابێ دڵ بەستەی کردەی ناسزا نابێ
بترسە لەوەی لە خوا ناترسێ مەپرسە لەوەی کە لێت ناپرسێ
پووشێک بە، با ئاو بتخاتە سەر سەر قورس بی قەتارچی ناتبا بۆ سەفەر
کە نوێژ ئەکەیت و ڕێی خوا نازانی دەروون پیسییە و کفری پەنهانی
ئەوی خواناسە و کردەوەی مەردی لوتفی خوای هەیە و ناوی ئەبەدی
بێ ئینساف لە کوێ ئینساف ئەزانێ پیاوی ئەکوژێ بۆ هەگبەنانێ
زانین تاجێکە وا بەسەرەوە بە سەرفرۆیی لێی مەکەرەوە
بەخیل بی، «غلە» غیللە لە ملتا مرواری ئەبێت بە گڕ لە دڵتا
سەخی لە خوای ویست داوایان لێکرد هەرچی بۆی لوا بەخشی دەستوبرد
ڕژد، سواڵکەر ویستی ئەو وتی نیمە وتی وەرە با سواڵ کەین بە نیمە
بۆ خواپەرەستی کە هەوەسناک بی لەناو خەڵکیشدا دەتوانی تاک بی
ئاگری ستەمگەر زۆر کەم ئەگڕێ ئاهـ! ڕشتەی ژینی زاڵم ئەبڕێ
ئەگەر دڵ لە ڕاست بێگوناهـ پیس کەی ئەبێ پەیڕەوی نەفرەی ئیبلیس کەی

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 599
1940/05/06


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).