Jump to content

ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ

From Wikisource
ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ (1950)
by پیرەمێرد
305681ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ1950پیرەمێرد
ئەوی «بەربوورە» لە پیاوچاک ئەدوێ وەک پەشیمانان شاخی لێ ئەڕوێ
تێهەڵچوو مەبە، مەبە بە سەردەق نەینێیتە «تەبەق» پێی مەڵێ «سەدەق»
لە ناو کەشیدەی حاج دا، خاچ دەرچوو لە ژێر خەرقەدا، مرقەم گوێ لێ بوو
ئەو قەلەندەرەی ئازادە سەرە ئەگەر ئەو نەبێت، تۆ بڵێ وەرە
ژاری پیاوکوژە، کە گۆڕا هەنگوین هیچ تاڵێک نابێ، بە تاڵی شیرین
گەلێ جار تاڵی بە دەرمان ئەکەن بە دەرمان لە دەست دەرد، دەرمان ئەکەن
هەرچی کە تازە هاتە سەر کارێ نەشارەزایە لێی مەگرە جارێ
کاتێ پوخت بوو بۆ جاری دوایی زۆر ئیش ئەبینێ بە شارەزایی
بەڵام تۆ پەردە لە ڕووی کار لابە پێش هەموو شتێ نییەت حیسابە
کە حوسنی خوڵق و نییەت بوو لای پیاو هەر ئەوە ئەبێ بە پیاوی تەواو
هاوار پیاوەتی بارێکی قورسە کەوتە سەرشانت لە خۆت بترسە
ئای «وردم دویماز» چەند سەر ئازادە وەک «هوما» وایە دایم دڵ شادە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 749


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).