ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو
Appearance
سکاڵا
ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو | نەگبەت وڵاتی دانەپۆشابوو |
هاوین و زوسان، بەهار وەکوو یێک | ئەهات و ئەچوون هەر یەک بە ڕەنگێک |
ئیستە چون نەگبەت ڕووی کردووە تێمان | بەدبەختی گرتی وەڵات و جێمان |
لە فیکر نایە ئەڵێن زوسانە | داییم وەیشوومە و بەور و بارانە |
کە من مناڵ بووم، ئێستا کە پیرم | هەووەڵ شەوەکەی نایەتە بیرم |
هەر چی ئەپرسم پێم ئەڵێن باوە | نەڕۆینە ئاغا و هەمە ئیڵ ماوە |
ئیلاهی بە جاهـ زاتی پاکی خۆت | بە پایە و جەلال تەنیای تاکی خۆت |
لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت | لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت |
نەجاتمان بدە لە تۆف و باران | لە بەفر و یەخبەن، کڕیوەی زوسان |
ڕێمان نیشان دە بەرەو ڕووی بەهار | دڵخۆشمان بکە بە گوڵ و گوڵزار |
ببووژینەوە لە نەو بەهارا | ڕچیاینۆ، مردین لە ژێر نسارا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|