Jump to content

ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە

From Wikisource
ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە (1942)
by سافیی ھیرانی
309488ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە1942سافیی ھیرانی
ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە وەکوو هەیهاوی عاڕەب سا عەشیر و عێلە هاوارە
مەڵێن دڵ بێ هەوار و ترسەنۆکە با بە تاڵان چی لە لای خۆیشی عەگید و خانەدان و یێکە سالارە
ئەما چ بکا لەگەڵ بەختی ڕەش ئەو چەرخی کەچ ڕەفتار کە سەرعەسکەر بە دائیم بۆ سوپای غەم فیرقەتی یارە
هەزاران قۆشەنی غەم بی، بەبێ سەرعەسکەری یارم دڵی دیوانە هەڵنایێ ئەگەر بیکەن بە سەد پارە
وەلێ بێچارەیە ئەمڕۆ حیمایەی لازمە بۆتان نەوەک عالەم بڵێ عێل و عەشیرەت بووینە بێکارە
لە بەختی ئێمەدا ئێستێش بە عەیب و عارە وا یاران خوسووس لەم وەختەدا چونکی لە چەند جێوە بریندارە
وەفای عالەم نەما، غیرەت خەلاس بوو سافی ئێستێکە بە تاقە سوارە دڵ چ بکا، کە جەیشی غەم بە ملیارە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).