ئەوانەی دەوڵەت بە هیچ ناگرن
Appearance
ئەوانەی دەوڵەت بە هیچ ناگرن | بە مەردی تڕی دنیا دەبڕن |
وا بزانە هەزار فەردە توتنت بوو | ئاوڕت دایەوە ئاگری تێبەربوو |
هەر تووتن نییە ئەو کڵوکۆیە | دوو بەشی قرچەی ناو جەرگی تۆیە |
ئەگەر دەرئەزەل هیچت نەبوایە | ئەتگوت بە نەبوون هیچم لێنایە |
بەڵام تۆ پارەی بەغدات لەسەر بێ | لێرەیش تووتنەکەت ئاگری تێبەربێ |
ئینجا بڕوانە ئاگری دەروونت | ڕەنج بە خەساری و دەردی نەبوونت |
دوژمنیش دەڵێ: دەبڕۆ گۆڕت بێ | کە بڕوا بۆچی ماڵی زۆرت بێ |
من سەربەست ئەژیم ڕەند و قەلەندەر | سەودای مەبعووسیم بۆچ کەوێتە سەر |
ئەویش چەند ڕۆژێ سەهرە و سەییارە | بە فسخی!! بەغدات لە دوور لێ دیارە |
تووتن سووتان و وەرگەڕان یەکە | حەز لە حەمامی زەواجل مەکە |
کە بۆ کەوتن بێ بڵندبوونەوە | مەفڕە بە هەوای بەرزی یەک شەوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 533
1937/07/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|