ئەم کوردە کە وا ئێستە لە هەر مەرتەبە دوونن
Appearance
ئەم کوردە کە وا ئێستە لە هەر مەرتەبە دوونن | هەر مایلی بێ عیلمیی و دواکەوتن و بوونن |
ئیمڕۆ لە جیهانا نییە ئینسانێ بەبێ ئیش | خەڵقی وەتەنی ئێمەیە بێ کار و چەتوونن |
تا فیکری بەدی مەسکەنی ناو میللەتی کوردە | باوەڕ بکە تا ڕۆژی حەشر خوار و زەبوونن |
ئەی قەومی زەلیل عەسری تەقەددوم سەرە ڕێتە | ئەم عالەمە هەر پێش ئەکەون مەستی فنوونن |
عەیبە، حەسەد و بوغز و نیفاق ڕۆژی نەماوە | عیلم و عەمەلە ڕۆحی بەشەر، زینەتی ڕوونن |
بۆ خزمەتی ئەمڕۆ و سبەی سەیری غەرب کەن | یەک لەحزە نەبوون غافڵ و ئەربابی شئوونن |
تۆش نۆرەتە ئەی میللەتی مەزڵوومە هونەر کەی | خاوەن دڵ و گیان و هونەر و گەرمییی خوونن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|