Jump to content

ئەم فەسڵە کەوا دەڵێن بەهارە

From Wikisource
ئەم فەسڵە کەوا دەڵێن بەهارە (1950)
by پیرەمێرد
305465ئەم فەسڵە کەوا دەڵێن بەهارە1950پیرەمێرد
ئەم فەسڵە کەوا دەڵێن بەهارە هەور و هەتاوی بێئیعتیبارە
خوا ئەم چوار فەسڵەی بۆیە وا دانا کە ئیعتیباری پێ نەکا دانا
هیچ کەسێ لەسەر حاڵێ نامێنێ کوا ئەو مەلیکەی زیندوو بۆ دوێنێ
ئینسان لە نسیان درووست کراوە مردووەکەی دوێنێی لەبیر نەماوە
مردووی عارەقیان بردە سەر قەبران پێکێکی تریان زیاد کرد ئێواران
عارەقخۆر بڵێین وا خۆی پێی دەمرێ ماڵ وێران کەران چاریان ناکرێ
هێشتا مەرامی خوا حەل نەکراوە ئەم خەڵکەی بۆچ وا لە یەک بەرداوە
ئەگەر مەرامی وا بێ بزانین کە کەس ناگاتە مەرام و فانین
جا بۆچی ئێمە بەگژ یەکدا چین؟ ئەمەیش ئەزانین شێلگیرتر دەبین
تا فەن بگاتە ئەندازەی تەواو غازی مخنق و بۆمبا دێتە ناو
کە وا بێ تا من لە هیچ نازانم ئەبێ بە مایەی ڕەحەتی گیانم
ئۆخەی لە قەیدی عەقڵا وا کاسم شا: بە سەپانی خەلەم ناناسم!!
زەوقی بێقەیدی لە سینەمایە مەنزەرەی دنیا لام سینەمایە
بایەزید لەبەر ئێشی بزووتێ وتی: تەڕ و وشک تێکڕا بسووتێ
بە دینی ئیسلام بەد نایەتە ڕێ پەندی سەفسەتەی ژین چی لە دەست دێ
بەڵام هەر وابین شاری کوێرانە کەس کەس نابینێ شەڕە گۆچانە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 562 و 169
1939/04/13


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).