ئەم شارە تەسلیم چشتێ کراوە
Appearance
ئەم شارە تەسلیم چشتێ کراوە | بە مەتەڵ شەش پای دوو سمی ناوە |
کلکی لە بانی پشتی ڕوواوە | کە کلکی بگری ڕوو لە سڵاوە |
بە هەر بارێکا پەنجەت خستە ژێر | ئەبێ بە ئاڵەت بۆ شەڕ و بۆ خێر |
خوا فەرموویەتی ڕاستی هەڵکێشن | کەچی بە «کەچی» خەڵک لێی بەئێشن |
چونکە میزانی عالەم شێواوە | ئەویش بەجارێ پەتی پچڕاوە |
بەدکار بە زرێی گوناهـ ئەخوڕێ | بۆیە کە تیری دوعا نایبڕێ |
هیچ کەس لە کاری خودایی ناگا | خۆی خوایە و خوایی ئەداتە دەست گا! |
بەفر ملیۆنێ ڕەق ئەکاتەوە | باران بۆ خەزنەی خۆی ئەباتەوە |
لە باتی باران بۆمبا ئەبارێ | «سون»یش بەربۆتە دەغڵ بەجارێ |
بەجارێ دنیا بوو بە مووی زەنگی | تۆفانی بەڵا گەییە ئاوزەنگی |
باوک ئەولادی ناوەتە ژێر پێ | ئاخۆ بەزەیی خودا بۆ کەی بێ؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 670
1942/05/28
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|