ئەم ساوە بەچانە کە لە ئەوسافی نەمامن
Appearance
ئەم ساوە بەچانە کە لە ئەوسافی نەمامن | دەردت ئەدەنێ، تەفرە مەخۆ، قەد مەڵێ ڕامن |
گا دۆستی وەفادار، گەهێ دوژمنی خونخوار | دڵ نەرم ئەبێ گاهێک و گەهێ سەختی کەلامن |
غەمگین مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس | مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن |
دوو ڕوون وەکوو کاغەز، دوو زمانن هەر وەکوو خامە | ڕەش عەینی مەرەکەب لە دڵ، خارج لە نقامن |
هەر ئەو کەسە دانایە کە وا سەرفی نەزەر کا | لەو بێ بەر و پشتانە کە وا مەشهووری تامن |
لەم عەسرە سەرت سوڕ مەکە هەممی کە ئەمانە | هەروا لە وەفادا، چەنێ بێ عەهد و دەوامن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|