Jump to content

ئەم خاکە پاکە، هێندەم لا چاکە

From Wikisource
ئەم خاکە پاکە، هێندەم لا چاکە (1950)
by پیرەمێرد
305986ئەم خاکە پاکە، هێندەم لا چاکە1950پیرەمێرد
ئەم خاکە پاکە، هێندەم لا چاکە بە شۆڕی سەودای دیدەم نمناکە
بە تماشای دوور تێری لێ ئەخۆم کەی دەم گەیشتە سینەی خۆم، ئەخۆم
من بە سەر ئەودا ئەویش لەسەر من بە یەکتر شاد بین بە کوێری دوشمن
لەمەودوا ئەگەر ئێواران یاران لە دووم بگەڕێن وام لە کۆساران
کارێزی شەریف، دەمی بەربەیان بریقە و وێنەی سینەی بەر بەیان
ئارامگای شۆخی دیدەمەستانە ڕشێنەی ڕوخسار حەسرەتکێشانە
لە گردی یارە چاوم لێیەتی نازانم وێڵی سەودای کێیەتی
یاخوا ئەوکەسەی کە ئەم دوو ساڵە لێم کەوتەگیزە وەک زەردەواڵە
نەیهێشت ئاگری یارە بگڕێ چەقۆی ئاهی من جەرگی هەڵدڕێ
بە نەشئەی بەهار لەو مێرغوزارە کۆ ئەبوونەوە خەڵکی ئەم شارە
سەیری شیرینی وڵاتیان ئەکرد داخی زستانیان لە دڵ دەرئەکرد
نیشتمان بە سەیر دێتە بەر چاومان بە «حب الوطن» بەرز ئەبێت ناومان
من زەوقی شیعرم بە چەشم ئەندازە شنۆی بەیانم لەگەڵ هامڕازە
ئەمەوێ گۆیژە و ئەزمڕ بێت بەڕێم وەک قەیسی دوجەیل پیایا بگەڕێم
لەگەڵ باڵندە و دڕندەی یار بم وەک تاقتاقکەرە شەوان بێدار بم
هەر جێیەک خاکی وڵات پڕ نم بێ هەر شوێنێ دانەی ئاو لە سەر لم بێ
ئەو جێیە جۆشی گریانی منە ئەوە هەواری هاواری منە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).