Jump to content

ئەم بازاڕە

From Wikisource
ئەم بازاڕە (1950)
by قانع
307310ئەم بازاڕە1950قانع
کوردە بنواڕە کە دنیا چۆن خەریکی سەروەتە ڕەببی تۆ ڕاستۆ نەبی وا ئیش و کارت غەفڵەتە
کوردە شەرمی زەند و بابا ئاردەڵانت ناتگرێ؟ هۆزی تاریک و درۆزن سوودی دەرد و زیللەتە
قونبولەی زەڕی تەیارە و ڕادیۆت دیوە بە چاو تۆ تەریق نابیتەوە ڕەفتارەکەت وەک وەحشەتە
گوێ لە یاری پڕ گەزاف و پڕ درۆ مەگرە بە هیچ چوون شەریکی کردنی پیاوی درۆزن نەگبەتە
تۆ لەگەڵ هاوتیرەکەت دەس ناگری تا سەرکەوی گەر بە تەنها هەوڵی خۆتە ئارەزوت زۆر زەحمەتە
وابزانم وائەزانی جوانی و لووسی بەسە میللەتێ تۆ سەردەسەی بی، قوڕ بەسەر ئەو میللەتە
هەر کەسی لافی درۆی لێدا وتی دڵسۆزتم تەجروبەی کە جا ئەزانی، چۆن خەریکی تەفرەتە
پرچ و بەرماڵ و سیواک و ڕیش و کەشکۆڵ و عەبا بۆ سواڵن کەی ئەمە ئەسبابی ژین و حورمەتە
لاوی کورد خوێندن بخوێنە یەکیەتی و ڕاستیت ببێ جا ئەزانی کێیە قابل تەخت و تاج و دەوڵەتە
قانعا هاوار ئەکەی ئەمما چ کەس گوێ ناگرێ زەربی تەمسیلە قسەی بەر ئاگرت بێ قیمەتە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).