Jump to content

ئەمڕۆکە لە خۆشی وەتەنم هەروەکوو منداڵ

From Wikisource
ئەمڕۆکە لە خۆشی وەتەنم هەروەکوو منداڵ (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308641ئەمڕۆکە لە خۆشی وەتەنم هەروەکوو منداڵ1941موفتی پێنجوێنی
ئەمڕۆکە لە خۆشی وەتەنم هەروەکوو منداڵ دڵ پێ ئەکەنێ ئێستە کە کەوتۆتە گوڕوگاڵ
بۆ خزمەتی ئاڵایەکە سەوزە و سپییە و سوور ئەیکەم بە فیدای قەوم و کەس و ڕۆح و سەر و ماڵ
ئەو دوو گوڵەگەنمەی کە حەیاتی من و تۆیە یەک سەد ئەبڕێ پشت بە خوا پاییزی ئەمساڵ
نووکی قەڵەمیش نێزەیە بۆ سینەیی ناحەز پێی وەرئەگرین حەق چ بە خەروار و بە مسقاڵ
سەد شوکری خوا ئێستە کە وا بۆتە گوڵستان چەند ساڵە کە ئەڕژێ وەکوو گوڵ خوێنی گەش و ئاڵ
ئەو شیوەنە بۆ ئێستە بوو ئەو ڕۆژە کە ئەموت سەرناکەوێ ئەم قەومە بە تەزبێح و بە بەرماڵ
نەمدی کەڕەتێ سۆفی و دێوانە بە هیممەت دەرمانی کەسێ کەن بە دوو سەد زیکر و دوو سەد حاڵ
چەند ساڵە چ بۆ دین و چ دنیا چ بوو نەفعی تەعریفی زلیی حووج و کەری حەزرەتی دەججاڵ
گیرۆدە بوو ئەم قەومە لەژێر باری خوڕافی گەهـ باسی جنۆکە و شەوە بوو گاهێ قسەی هاڵ
پێویستە لەسەر شاعیری ئەم عەسرە لەمەو لا خامۆشی بکا باسی دەم و چاو و خەت و خاڵ
لام وایە گەلێ عەیبە لەبۆ پیاوی بەقیمەت ناوبردنی بەرموور و مل و بازن و خڕخاڵ
ئەی کوردە ئەگەر ڕوو نەکەیە مەکتەب و سنعەت ڕاتناگرێ هیچکەس چ بە فەڕڕاش و چ حەمماڵ
بێ عیلم و ئەدەب تاوەکوو کەی نابینە ئینسان هەر عیلمە کە ئاسن ئەفڕێ بێ پەڕ و بێ باڵ
بێ هێزی قەڵەم بێ قووەتی خوێندن و زانین هەر ژێر ئەکەوێ ئاخری گەر بێتە نەوەی زاڵ
شاعیر هەیەتی ڕێگە لەمەو لاوە کە بدوێ تاکەی لە خەفەتخانە خزێ مات و کەڕ و لاڵ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).