Jump to content

ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا

From Wikisource
ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا (1950)
by پیرەمێرد
305367ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا1950پیرەمێرد
ئەمساڵ ئینتیخاب کەوتە باحورا زۆر کەس دەروونی ئاگری تیا گڕا
ئاویشمان کەمە بۆ ئاگر بڕی ئەویش هاتۆتە سەر نۆرە بڕی
ئاخ بۆ میراوی خاوەند مرووەت ئاو و نووابی بکا بە نۆبەت
مادام هاتۆتە سەر تێکەولێکە یەکێ تێگەیی زۆر ڕێک و پێکە
چونکو بۆ هەندێ هیندە تەلاشە لە خزمەت زیاتر هەوڵی مەعاشە
بارێ دەوڵەمەند نەیقۆزێتەوە ساڵی هەوارێ بگوێزێتەوە
یا سوبع و ڕوبعی بۆ کارێکی خێر ببەخشێ و چاوی چواری لێ بێ تێر
چاوێ تێر نەخوا بە بەشی خێوی گۆڕ وایە خاکی گۆڕی پێ بپێوی
ئەی ئەو کەسانەی بە خۆ دەنازن تا دەمرن حەسرەت بە نان و پیازن
هونەر ئەوەیە بەختی لەگەڵ بێ چیمەنتۆ ئەبێ لمی تێکەڵ بێ
جەوهەر بۆ دادی حەق بێ بەهایە بە مێردی نییە زۆر جار بە خودایە
من سێ ڕۆژگانەی خۆم پێ بڕاوە نازانم چیمە لەم بەندوباوە؟

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 451


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).