ئەمان لۆمەم مەکەن یاران منی کوشت هیجری لەیلایی
Appearance
ئەمان لۆمەم مەکەن یاران منی کوشت هیجری لەیلایی | لەبەر ئەشکی دوو چاوانم ڕژاوە نووری بینایی |
ئەوا جەیشی فیراق خوێنی ڕژاندم دەرچوو لەم ناوە | دەخیل شاهی ویسال تۆ مێڵە خوێنم چێ بەخۆڕایی |
لە لای خۆم ئیحترازم کرد لە ناری دووریی جانان | لە ناکاو شوعلەوەر بوو دڵ سووتا پەروانە ئاسایی |
لەبەینی ئێمە شەرت وابوو جودایی یەک نەکەین هەرگیز | وەفای عەهدت نەبوو قوربان بەجێت هێشتم بە تەنهایی |
بە ئوممێد دانەیی خاڵی لەبی جانانە مەشغووڵ بووم | کە نەمزانی لە ناکاو هاتە ئەستۆم دامی ڕیسوایی |
غەریب و ناتەوانێکم ئەوا هاتوومە دەرگانەت | بە سەهلی ناڕوا قوربان ئەگەر خۆت نەی لە هانایی |
ئەگەر سافی مەرامت هاتنەوەی یارە بڵێ دائیم | مەدەد یا موستەفای شامی، دەخیل یا شاهی بەغدایی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|