ئەمان جانا ئەوا مردم لە حەسرەت ماهی تابانت
Appearance
ئەمان جانا ئەوا مردم لە حەسرەت ماهی تابانت | ئەپرسی ئاری تێبەردام شەرارەی ئاری هیجرانت |
دەناڵێم وەکوو بولبول لە دووریی ڕووی گوڵت دائیم | بە ڕیسوایی ئەسوڕێمۆ لە عیشقی سەر بە داستان |
بزانی گەر بە ئەحواڵم لە دەورەی دووری باڵاکەت | موحەققەق ئێزن ئەدەی ئیتر بە بێ خۆف بێمە دیوانت |
ئەمە مەعلوومە تۆ ڕەحمت نییە هەرگیز لە دەرحەق من | ئەزانم ئەمکوژی ئاخر بە غەمزەی چاوی فەتتانت |
دەسا تو بی و خوا تا کەی بە خوێنی دڵ موداراکەم | بفەرموو با شەهیدم کەن فەڕەنگ تابووری موژگانت |
ئەترسم بیشمرم ڕۆژی قیامەت یەخەگیرم بی | لەوێشدا ڕێم نەدەی بێ خۆف کە بێمە ناو شەهیدانت |
ئەگەر ڕەحمێ بە حاڵی من نەکەی ڕۆژی جەزا شەرت بێ | وەکوو مینە لە دیوانی خوادا بێمە مەیدانت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|