ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی
Jump to navigation
Jump to search
ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی | هەتاکەی غافڵ و مەستی لەسەر تەخت و قەراوێڵی؟ |
شەوی گەنجی نەما هەڵسە لە خەو، سەیری کە ئاوێنە | ئەڵێ: ئەی پیری نازیرەک هەتا کەی خوویی جاهێڵی؟ |
ئەجەل ئامادەیە بۆ تەخت و تاراجت، چ عەقڵێکە؟ | خەریکی گردوکۆی ماڵی، سبەی بۆ خەڵکی جێ دێڵی |
لەلات وایە بە شاڕێدا ئەڕۆی و ڕووت لە مەقسوودە | وەڵی ڕێگەی دزانە، ناگەیە مەقسوودی خۆت، وێڵی! |
تەماشا کە لە پانی ئەرز و تەنگی چاوی دونیادار | چ چاوبرسین بە جووتیار ئەمر ئەکەن بۆ ڕێگە ناکێڵی؟ |
زەمینی بێ نیزاع و منبت و ئەعلا ئەگەر مابێ | سەری گۆنایە ئاوی ئەشکی چاوە جەرگە ئەستێڵی |
کە زاریع مەردوم و بێڵی موژەی فرمێسکی ئاوی بێ | لە ئەرزی ڕوو ئیرەم پەیدا ئەکەی گەر بێ فڕوفێڵی |
هەتا ماوی عیلاجی ڕێگەیی تووشەی قیامەت کە | چ لازم ماڵ و موڵکت بۆ کوڕی ئەحمەق بەجێ بێڵێ |
شەوی پیری وتی سابیر جەوانیی بێوەفا ڕۆیی | وتم تۆش ئاخری عومرم ئەبێ ڕۆژێ بەجێم بێڵی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse