Jump to content

ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین

From Wikisource
ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین (1955)
by مەزڵووم
303315ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین1955مەزڵووم
ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین تەیری نامراد ئاوارە و غەمگین
ڕاپەڕە بڕۆ بۆ لای دۆستانم دۆستی قەدیمم ئارامی گیانم
ڕێگا بگرە بەر بڕۆ تۆ بە تاو تۆ ڕووبکەرە قەڵاکەی باراو
***
ئازا کوڕانە سەرکەوە بە گیان سەرەوژێر بڕۆ بەرەو لای چنگیان
لەوێ مەوەستە بگرە ملەو ڕێ ڕێگا ئەتباتە مەرکەزی نۆدێ
بزانە نۆدێ جێگای پیرانە مەرکەزی نەوەی شێری یەزدانە
***
بکە زیارەتی مەردانی ئەوێ ئوتۆمبێلی پێت بخەرەوە ڕێ
بەسەر «هەرمنا» بڕۆ بە حزوور هەتا ئەگەیتە ئاوی گوکە سوور
لەسەر ئەو چەمە هەر مەگرە لەنگەر هەتا لە هەوراز ڕاست ئەچیتە سەر
***
دڵە بزانە ئەو قەزا جوانە جێگای شەرەف و کانی ویژدانە
جێی ئاسایشی سوڵتەی دەوڵەتە مایەی فەرەح و ژینی میللەتە
ڕووکەرە تەموین دڵەی پڕ هونەر لە بۆ دیدەنی دۆست و بەرادر
ئەگەر ئەتەوێ تۆ ببی ڕووسوور «سەلام» بناسە لەگەڵ چوویتە ژوور
چۆن موعتەبری هەموو دیوانە بێ ئوسوڵ نەبی سەلام بزانە
عەرزی ئیخلاسم تەقدیم کە دەردەم ئەمجا دەسخەرە ناودەسی ئەدهەم
وەکیلی منبە ئەی دڵەی مەزڵووم عەرزی ئیخلاسم تەواوکە مەعلووم

1943/6


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).