Jump to content

ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی (I)

From Wikisource
ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی (1936)
by ئەدەب
310300ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی1936ئەدەب
ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی فەرەنگیی خووی، نەسارا تینەتی گەبری کلیسایی
بەڵای ئێران و فیتنەی ڕۆم و شۆخی تورک و ماهی کورد نیگاری بەڵخ و شاهی هیند و تورکی چین، بەڕەعنایی
مونەققەش سورەت و ڕەنگی، مەگەر ئەرتەنگی ئەرژەنگی مقەووەس ئەبرۆی مشکین، مەگەر تەسویری لەو شایی
مەگەر هەمسایەیی نووری، لەتیف و نەغز و مومتازی مەگەر هەمزادەیی حوری، زەریف و شاد و زیبایی
سیپهیرم رام و هەمدەم، جام و واعیز: دڵبەر و تازی خودارا ساقیا تێکە؛ لە مینای بادەی سەهبایی
سەر و ڕوو شۆخ و شیرینی و شەکەر لەب شاهید و شەهدە دلێر و دڵبەر و دڵدار و دڵسەخت و دڵئارایی
بەزوڵف و ئەبرۆ و موژگان و خەت و پەرچەم و باڵا کەمەند و تیغ و تیر و جەوشەن و خەفتان و واڵایی
بەکوڵمە و ڕوومەت و ڕان و بەمەمک و سینە و گەردن عەقیق و لەعل و یاقووت و دوڕ و بللوور و مینایی
جەسوور و چابوک و چالاک و جوست و جەڵد و تەڕاڕی غەیوور و ڕووگەش و بەدخوو، حەروون و توند و خودڕایی
جەفا ئاداب و بێ میهری، جیهان ئاشووب و عەییاری خەتاکار و جەفاداری، ستەم کردار و هەرجایی
مەکەن مەنعی ئەدەب یاران؛ لە دنیادا بەمەجنوونی مەگەر بازاڕ و سەودایە و هەزاران باری ڕسوایی


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.