Jump to content

ئەحمەدی/اَلبابُ الٲَوَّلُ في تَرجَمَةِ الاَسماءِ

From Wikisource
ئەحمەدی (1830)
by شێخ مارفی نۆدێ
اَلبابُ الٲَوَّلُ في تَرجَمَةِ الاَسماءِ
313283ئەحمەدی — اَلبابُ الٲَوَّلُ في تَرجَمَةِ الاَسماءِ1830شێخ مارفی نۆدێ

بەشی یەکەم لە وەرگێڕانی ناوەکاندا

«رَٲْس»: سەرە. «عَيْن»: چاوە «بَدَن»: قالب «اِسْم»: ناوە
«ٲَنْف»: لووتە «حاجِب»: برۆ «فَخِذ»: ڕانە. «رُكْبَة»: ئەژنۆ
«جَبين وَ جَبْهَة»: تەوێڵە «مَكْر و كَيْد و حيلَة»: فێڵە
«ظَهْر»: پشتە. «كَتِف»: شانە «شَفَة»: لێوە. «سِنّ»: ددانە
«بَطْن»: سکە. «صَدْر»: سینگە «کَعوُب»: کەنگەر. «نَعْناع»: پوونگە
«ساعِد»: باسکە. «عَضُد»: قۆڵە «قَرْناء»: شاخدار. «جَمَّاء»: کۆڵە
«مَتين»: قایم. «مَتْن»: پشتە «لَبَن»: شیرە. «لَبِن»: خشتە
«شَعْر»: مووە. «قُطْن»: لۆکە «عَدَس»: نیسکە. «حِمِّص»: نۆکە
«ظِفْر»: نینۆک. «مِسْحاة»: بێڵە «صافي»: سافە. «كَدِر»: لێڵە
«شارِب»: سمێڵ. «لِحية»: ڕیشە «جَرْح»: برینە. «وَجْع»: ئێشە
«باع و ذِراع و يَد»: دەستە «سَريع»: چەسپان. «بَطِيء»: سستە
«ناصِيَة»: چییە؟: پێشی سەرە «اِبِل»: وشتر «حِمار»: کەرە
«ٲَصبُع»: ئەنگوست «قَدَم»: پێیە «ذَكَر»: نێرە «ٲُنْثي»: مێیە
«رِجل»: پێیە «كوُع»: جوموژگە «ذِئب و سيد و سِرْحان»: گورگە
«ٲُذْن»: گوێیە «مِرفَق»: ئەنیشکە «ديك»: کەڵەشێرە «دُجاج»: مریشکە
«وَجه»: ڕووە «كاهِل»: نێوشانە «لَحْم»: گۆشتە «عَظْم»: ئێسقانە
«اِبْط»: بن هەنگل «جَنْب»: تەنشتە «قاع»: جێگەی نەرمان و دەشتە
«رِئَة»: سییە «ٲَمْعاء»: ڕیخۆڵەیە «نَجْل و وَلَد»: چی؟ ڕۆڵەیە
«صُلْب»: پشتە «مِنْكَب»: شانە «نَصْل»: سەرە ڕم هەم پەیکانە
«رَكِيَّة»: چییە؟ ئیسمی بیرە «هِصْر، هَيْصَر، هَيْصار»: شیرە
«نَصْل»: هەم ئیسمی شمشێرە «وَجْنَة»: کوڵمە «نَبلَة»: تیرە
«عَقَب»: پاژنە «عِرق»: ڕەگە «عَصَب»: پەیە «كَرِش»: ورگە
«حَلْق حَلْقُوم بَلْعُوم»: گەروو «حُوت»: ماسییە «عَلَق»: زەروو
«كَعْب»: قاپە «لُثَّة»: پووکە «عَروس»: زاوایە، هەم بووکە
«وَكْر و عُشّ»: ئیسمی هێلانە «ٲَسَد»: شێرە «عَرين»: لانە
«كُلية»: چییە؟ گورچە ویلە «لَحْيَيْن»: چییە؟ دووشەویلە
«كَف»: لەپی دەستە «خَدّ»: کوڵمە «اَكْحَل»: چاوڕەشی بێ سورمە
«طَلعَت»، «مُحَيَّا»: ڕوخسارە «نَهْر»: ڕووبار «شَطّ»: کەنارە
«عُنْق»: ئەستۆ «عارِض»: ڕووە «بَيْضَة»: هێلکە «فَرْخ»: بێچووە
«ذَنَب»: کلکە «عُرْف»: یاڵە «جُناح»: گوناح «جَناح»: باڵە
«غُرْفَة»: لویچە «مُدّ»: مستە «ذِراع»: گەزە «شِبْر»: بستە
«كَبَد»: جەرگە «طحال»: سپڵە «قَلب و فؤاد و ضَمير»: دڵە
«دُهْن»: ڕۆنە «شَحْم»: پیوە «تُراب»: گڵە «رَمْل»: لیوە
«ريق و بُصاق و رِضاب»: تفە «زُبَد»: کەرە «زَبَد»: کەفە
«لِسان»: زوبان «فَم»: دەمە «نُخامَة»: ئیسمی بەڵغەمە
«شابّ»: جوانە «هَرِم»: پیرە «قَوْس»: کەوانە «سَهْم»: تیرە
«مُخاط»: چڵمە «لُعاب»: لیکە «لُقْمَة»: پاروو «لُبْنَة»: تیکە
«اَخمَص»: پاژنە «هامَة»: سەرە «ٳمْشِ»: بڕۆ «تَعال»: وەرە
«ثَغْر»: ددانی پێشینە «بُغْض و ضِغْن و شَحْناء»: قینە
«قَوام»: قەدە «سُرَّة»: ناوکە «ٲُمّ»: ئیسمی دایکە «ٲب»: باوکە
«رَقَبَة»: عەبد و هەم گەردنە «حَياة»: ژیانە «مَوْت»: مردنە
«عُذار»: زوڵفە «ساق»: چی؟ ساقە «ذَقَن»: چەناکە «فَخّ»: فاقە
«صَلاة»: نوێژە «ٲَذان»: بانگە «سَنَة»: ساڵە «شَهْر»: مانگە
«نَهار»: ڕۆژە «لَيْل»: شەوە «نَوم»: نووستنە «رُؤْيا»: خەوە
«نَجْم و كَوْكَب»: ئەستێرەیە «رَغيف»: چییە؟ کولێرەیە
«شَمْس»: ڕۆژە «قَمَر»: مانگە «دِرْهَم»: درەم «دانِق»: دانگە
«ٲُرُز»: برنج «شِلْب»: چەڵتووکە «ثَقيل»: گران «خَفيف»: سووکە
«حَبّ»: دانەیە «قُمْح و حِنْطَة»: گەنم «صَقِيع»: سێخوار «نَدا»: شەونم
«مَرارَة»: ئیسمی زراوە «عَصْفِ مَأْكُول»: کای خوراوە
«جَوْز»: گوێزە «لَوْز»: چوالەیە «مَحوِل»: تیفلی یەک ساڵە
«بُزاق»: تفە «ضِرس»: خرێیە «دِرع و ذَرَد»: چی؟ زرێیە
«ٲَعْمی»: کوێرە «ٲصَمّ»: کەڕە «مَعَز»: بزنە «نَعجَة»: مەڕە
«ذَهَب»: زێڕە «فِضَّة»: زیوە «جَبَل»: کێوە «وادِي»: شیوە
«تَيْس»: تگەیە «كَبْش»: بەرانە «صَعب»: سەختە «سَهل»: ئاسانە
«ٲَبيَض»: سپی «ٲَسوَد»: ڕەشە «ٲَزرَق»: شینە «نَصيب»: بەشە
«ٲَصفَر»: زەردە «ٲَحْمَر»: سوورە «قَريب»: نزیک «بَعيد»: دوورە
«ٲحْوَی»: ڕەشە «ٲَخْضَر»: سەوزە «حالِك»: ڕەشە «طُحْلَب»: قەوزە
«شَجَر»: درەخت «حَجَر»: بەردە «دَواء»: دەرمان «داء»: دەردە
«خُفّ»: چی؟ مەسحە «مِداس»: سۆڵە «عامِر»: ئاوا «غامِر»: چۆڵە
«شاة»: بزن و مەڕە «جَذَع»: شەکە «شَكّ و رَيْب و مِريَة»: شکە
«نَعل و خِذاء»: ئیسمی کەوشە بڵێ «بَنَفْسَج»: وەنەوشە
«نَرجِس»: نێرگسە «ٲَدِم»: چەرمە «زَهرة»: گڵۆک «حَياء»: شەرمە
«عُشْب»: گیایە «حَشِيش»: پووشە «حَيَّة»: مارە «فارَة»: مووشە
«خَروُف»: بڵێ: بەرخی نێرە «خَرُوفَة»: مێیە «ضِرغام»: شێرە
«حَمَل»: یا شەکە؛ یا بەرخە «بَيْع»: مامەڵە «سِعْر»: نرخە
«طاهِر»: پاکە «نَجِس»: پیسە «حَبْل و رَسَن»: چی؟ گوریسە
«طالِح»: خراپ «صالِح»: چاکە «ثَروَة»: دەوڵەت «ثَرَی»: خاکە
«كِبْريت»: گۆگردە «جَصّ»: گەچە «قَمل»: ئەسپێ «بُرغُوث»: کێچە
«مِرآة وَ سَجَنْجَل»: ئاوێنە «مِثْل و شِبْه و نَظِير»: وێنە
«رَبوَة وَ تَلَّة»: تەپۆڵکەیە «اُسطُوانَة»: کۆڵەکەیە
«حَرْب و وَغا وَ هَيجاء»: شەڕە «يابِس»: وشکە «رَطب»: تەڕە
«ذُباب»: مێشە «نَحل»: هەنگە «ٲَفيُون»: تریاکە «بَنْج»: بەنگە
«كَثيب»: چی؟ تەپۆڵکەی لیوە «نُضّار»: ئاڵتوون «لُجَيْن»: زیوە
«عَسْجَد»: جەوهەرە، هەم زێڕە «طِرْس»: کاغەزە «سَطْر»: دێڕە
«دَيْجُور و داجي»: شەوی تاریکە «غَليظ»: ئەستوورە «دَقيق»: باریکە
«ٲَعْوَج»: خوارە «قَويم»: ڕاستە «رَوْب و رائِب و خاثِر»: ماستە
«رَدي»: خراپ «جَيِّد»: چاکە «خَبيث»: پیسە «نَظيف»: پاکە
«اُطروُش»: کەڕە «ضَرير»: کوێرە «غَرثان»: برسی «شَعبان»: تێرە
«بَحر و دَٲماء ويَمّ»: دەریایە «ٲخت»: ئیسمی خوشک «ٲَخ»: برایە
«شَحيح و لَئيم و بَخيل»: ڕژدە «بَشارَة و بُشرَی»: موژدە
«فُلك و سَفينَة»: کەشتییە «ذِبحُ و ذَبيحَة»: کوشتییە
«سُلَّم»: پەیژە «سَرير»: تەختە «جَدّ»: بزرگی «رِزق»: بەختە
«جَدّ»: هەم باپیرە «جَدَّة»: نەنکە «دَقيق»: ئاردە «رَقيق»: تەنکە
«رَمْس و قَبْر و جَدَث»: گۆڕە «عُقاب»: هەڵۆ «دُرّاج»: پۆڕە
«شَبّ»: چی؟ زاخە «عَفَص»: مازوو «ٲَدْهَم»: ڕەشە «ٲَبْلَق»: بازوو
«لَيْث وَ حَيْدَر ضِرْغام»: شێرە «بَعْل»: شەوهەر «فَحْل»: نێرە
«بازي»: بازە «باشِق»: واشە «طِحْن»: ئاردە «رَحی»: ئاشە
«نَزْر و يَسير، قَليل»: کەمە «كَثير»: زۆرە «جَميع»: هەمە
«بِساط»: بەڕە «لِحاف»: لێفە «فِرْصاد»: تووە «تُفّاح»: سێفە
«طين و وَحَل»: بڵێ: قوڕە «عَنْز»: بزنە «ضَأْن»: مەڕە
«حَطَب»: هێزم «خَشَب»: دارە «عَقْرَب»: دووپشک «ثُعبان»: مارە
«لَثْم، قُبْلَة، تَقبيل»: ماچە «حَديد»: ئاسن «مِجْرَف»: پاچە
«ٲصْل»: گەورە «فَرْع»: بچووک «مَلِك»: پاشا. جەمعی «مُلُوك»:
«مِعْوَل»: زەنگەن «مِنْجَل»: داسە «جُفنَة»: کێلانە هەم کاسە
«نُعاس و سِنَة»: وەنەوزە «ٲَشْهَب»: سپی «ٲَشْمَط»: بۆزە
«عَتيق»: کۆنە «جَديد»: تازە «غَنْج و دَلال و دَلّ»: نازە
«هِلال»: مانگی یەک شەوەیە «حَفيد و حافِد»: نەوەیە
«بَدْر»: مانگی شەوی چاردە «وِرْد و شَبَم»: ئاوی ساردە
«حَميم و سَخِين»: ئاوی گەرمە «خَشِن»: زبرە «لَيِّن»: نەرمە
«عَم»: ئیسمی مامە «خال»: خاڵە «ٲَكمَه»: کوێرە «ٲَخرَس»: لاڵە
«عَمَّة»: پوورە خوشکی باوکە «خالَة»: پوورە خوشکی دایکە
«ضَيْف و نَزيل»: چی؟ مێوانە «مَجْنوُن و مَفتُون»: دێوانە
«عام و حَوْل و حِجَّة»: ساڵە «اُسْبُوع»: حەفتە «نَشَب»: ماڵە
«غَنَم»: ئیسمی بزن و مەڕە «بِنت و ٲِبن»: کچ و کوڕە
«دَلو و سَجل و ذَنوب»: دۆڵچە «خِنزير»: بەرازە «دُبّ»: ورچە
«دِعامة و سارية»: ستوون «قَرْن»: شاخە. جەمعی «قُروُن»
«حُلبَة»: شمڵی «كَمّون»: زیرە «بَصَل»: پیازە «ثُوم»: سیرە
«عِنَب»: ترێ «تين»: هەنجیرە «قَيْد و سِلْسِلَة»: زنجیرە
«والِدَة»: دایکە «والِد»: بابە «نَوْم و رُقود و كَری»: خوابە
«هُجُوع، وَسَن، رقاد»: خەوە «صَرع»: چی؟ فێیە «كابُوس»: شەوە
«ذَنْب و اِثْم و حَرَج»: گوناه «لُؤْلُؤْ»: دوڕڕە «كَلَأ»: گیا
«حُجَّة»: بورهان «سُلْطان»: دەلیل «مَلِك»: پادشا «صاغِر»: زەلیل
«رائِحَة»: بۆیە «رِيح»: بایە «وَرَق»: گەڵا «تِبن»: کایە
«ريح»: هەم بۆیە «وَرد»: گوڵە «بال»: ئیسمی حاڵە هەم دڵە
«شَذا»: بۆی خۆشە هەم «اَرَج» «مُهجَة»: ڕۆحە جەمعی «مُهَج»
«شَلْجَم»: شێلم «فُجل»: توورە «داني»: نزیک «نائي»: دوورە
«عَرْف و نَشْر»: هەم بۆی خۆشە «ثَمَر»: میوە «عُنْقوُد»: هۆشە
«عَسَل»: هەنگوین «شَمْع»: مێوە «مَنّ»: گەزۆیە «كُرْم»: مێوە
«حُلْو»: شیرین «مُرّ»: تاڵە «مِجَنّ و جُنَّة»: مەتاڵە
«دار»: خانووە «سَقف»: بانە «سَطح»: سەربان «مِشط»: شانە
«جِدار»: دیوارە «بَيت»: ماڵە «ٲَسل»: ڕمە «تُرس»: مەتاڵە
«نُحاس»: مسە «رُصاص»: مزە «شارِق»: ڕۆژە «سارِق»: دزە
«هُنا»: لێرە «ثَمَّة»: لەوێ «ماذا تُريدُ؟»: چیت دەوێ
«نُورَة»: قسڵە «تُراب»: گڵە «لَغَز و مُعَمّي»: مەتەڵە
«شَجا، شَجَن، ٲَسَف»: حوزنە «ضائن»: مەڕە «ماعِز»: بزنە
«رُمح و قَناة»: بڵێ ڕمە «تَثريب»: لۆمە «هِجاء»: زەمە
«غَدير»: گوڵاوە «بُركة»: برکە «صَهباء»: شەراب «خَلّ»: سرکە
«خَمر و مُدامَة»: شەرابە «يَتيم»: منداڵی بێ بابە
«فارِغ»: خاڵی «مَشحُون»: پڕە «سَليلَة»: کچ «سَليل»: کوڕە
«جِلد و مَسك»: بڵێ: پۆستە «عَدُوّ»: دوژمن «صَديق»: دۆستە
«واحِد»: یەکە «اثنَين»: دووە «حَيّ»: زیندووە «مَيت»: مردووە
«ثَلاثَة»: سێیە «اَربَعَة»: چوارە «مائة»: سەدە «اَلف»: هەزارە
«خَمسَة»: پێنجە «سِتَّة»: شەشە «سَهمُ، خَلاق، نَصيب»: بەشە
«سَبعَة»: حەوتە «آجُر»: خشتە «ثَمانِيَة»: بڵێ هەشتە
«تِسعَة»: نۆیە «عَشَر»: دە «خَيِّر»: چاکە «شَرير»: بەدە
«عِشروُنَ عِشرِين»: بیستە «اَلآن و آنِفاً»: ئیستە
«ثَلاثُونَ، ثَلاثِينَ»: سییە «كِشمِش»: کشمیش «مِشمِش»: قەیسییە
«اَربعُونَ وَ اَربعينَ»: چلە «كُعَيت و هُزار»: ئیسمی بڵبڵە
«خَمسُونَ، خَمسينَ»: پەنجایە «يَنبُوغ»: چەشمە «مَوضِع»: جایە
«سِتُّونَ، سِتِّينَ»: شەستە «صاحي»: هۆشیار «سُكران»: مەستە
«سَبعُونَ، سَبعينَ»: حەفتاد «وَتَد»: مێخە. جەمعی «ٲَوتاد»
«ثَمانُونَ، ثَمانينَ»: هەشتاد «تِلميذ»: شاگرد «اُستاد»: ئوستاد
«تِسعُونَ و تِسعينَ»: نەوەد «عِوَج و ٲَوَد»: کەچی بود
«تِبر»: شووشەی زێڕ و زیوە «عَلَم»: بەیداخە هەم کێوە
«نَوحة و نِياح»: گریە و زاری «تُحفَة و هديّة»: دیاری
«ظَبي و غَزال، ريم»: ئاهوو «جَمَد»: سەهۆڵ «؟؟؟؟»: کاهوو
«قَطيع»: مێگەل «راعي»: شوانە «اِدام»: پێخۆر «؟؟؟»: خوانە
«بُكاء»: گریانە «لَوح»: تەختە «نَحب و نَحيب»: گریەی سەختە
«كوُب»: گۆزەی بێ دەست و لوولە «بَقّ و بَعُوضَة»: مێشوولە
«جَواليق»: ئیسمی جەواڵە «تُرس و دَرَق»: چی؟ مەتاڵە
«قَسورَة، حَيدَرة»: دێڵە شێرە «حَربَة»: زەرگە «سَيف»: شمشێرە
«حُسام»: شمشێری بڕندە «شَنّ»: کۆنەیە «بُومَة»: کوندە
«حَرّ»: گەرمایە «قَرّ»: سەرمایە «نَخل و نَخيل»: دار خورمایە
«عَضب و قَضيب، باتر، جَراز»: شیری بڕان. «صَدرا»: ئاواز
«عميق»: قووڵە «عَريض»: پانە «جيد»: گەردنە «عاتق»: شانە
«حِصن و ٲطم»: چییە؟ قەڵاتە «بُطم»: قەزوان «خَلعَة»: خەڵاتە
«وِعاء و اِعاء، جِراب»: زەرفە «رِبح و رَبح و رَباح»: سەرفە
«غَبن»: بڵێ: تێشکانە «مِزوَد و جِراب»: توێشدانە
«غَضَنفَر و ٲُسامَة»: شێرە «شُجاع و باسِل، بَطَل»: دلێرە
«جَبان»: شەخسی ترسنۆکە «شَهد»: هەنگوێن «دِبس»: شۆکە
«سَنّوُن»: زیرە هەم هەنگوێنە «غَيظ و حِقد و شَحناء»: قینە
«عُرمُوط و كُمَّثري»: هەرمێ «فَرَس»: ئەسپە چ نێر چ مێ
«وَتر»: تاقە «شَفع»: جووتە «جُوعان»: برسی «عُريان»: ڕووتە
«عاري»: ڕووتە «كساء»: بەرگە «كاسي»: پۆشتە «مَنُون»: مەرگە
«مِصر و مَدينة كورة»: شارە «مَسجِد»: مزگەوت «سُوق»: بازاڕە
«فُول، باقِلاء، لُوبيا»: باقلە «خَفَر»: حیا
«جَسَد هه م جِسمان»: بەدەنە «شُعُوب و مَنِيَّة»: مردنە
«دُوخان»: دووکەڵ «ضُباب»: تەمە «شَرَر»: پزیسک «كير»: دەمە
«كُور»: کوورەیە «نار»: ئاگرە «قَين و حَدّاد»: ئاسنگەرە
«صُوف»: خورییە «وَبَر»: کورکە «صَدَٲ»: ژەنگە «دَرَن»: چڵکە
«اَحوَل»: خێڵە «اَبكَم»: لاڵە «طِفل و صَبي»: چی؟ منداڵە
«فَجّ و طَريق، سَبيل»: ڕێیە «بَلَد»: شارە «قَرية»: دێیە
«دَرب و لَقم، صِراط»: ڕێگە «مَكان، مَعان، مَحَلّ»: جێگە
«ضَبع و حَضاجِر»: کەمتیارە «لُجَّة»: دەریا «ساحِل»: کەنارە
«سِعلاة، غُول»: بڵێ: حۆلە «حَمل، جَنين»: چییە؟ ڕۆڵە
«قَصب ويراعة»: قامیشە «صَنعَت و ضَيعَة، حِرفَة»: پیشە
«حِمل»: بارە «عَدل»: تابارە «حِبر»: عالم «رَئيس»: سەردار
«طَرفاء»: گەزە «غَرَب»: پەڵگە «خِلاف»: بییە «وَسَخ»: چڵکە
«فَطين و ذَكّي»: زیرەکە «عَمُود و عِماد»: تیرەکە
«بَرَد»: تەرزە «ثَلج»: بەفرە «مائِدَة و سُفرَة»: سفرە
«غَبي، بَليد»: کەودەنە «ٳِبصار، رُؤيَة»: دیدەنە
«ظَنّ»: گومانە «فِكر»: ئەندیشە «ٲَجمَة» هەم «غابة»: بیشە
«صاع»: ڕبەیە «قفيز»: کەوە «غُمص وَ منام، سُبات»: خەوە
«بَرد»: هەم خەوە هەم سەرمایە «عِذق»: هێشووی دار خورمایە
«واسع»: فەرەح «ضَيّق»: تەنگە «سِلم»: سوڵحە «قِتال»: جەنگە
«نَعَم»: بۆ چوار حەیوان ناوە: بزن، مەڕ، شتر، گاوە
«غربال و مِنخَل»: هەر دوو بێژن بەوەی چشتی پێ دەبێژن
«ضُحي»: چییە؟ چێشتینگاوە «ضحاء»: ڕۆژە «خُطوَة»: هەنگاوە
«مِحجَن»: گۆچانە «ظعن»: کۆچە «صَحراء»: دەشتە «سِكَّة»: کووچە
«سَكّان»: کێردگەر «سِكّين»: کیردە «حَليلَة»: ژن «حَليل»: مێردە
«صُدغ»: زوڵفە «حُفنَة»: مستە «عَجلان»: چوستە «كسلان»: سستە
«مُقلَة»: گلێنە «طَرف و بَصَر»: چاوە «عَمامَة»: مێزەر «تاقية»: کڵاوە
«قَباء»: کەوایە «قَميص»: کراسە «سَراويل»: دەرپێ «مِسح»: پەڵاسە
«مِكعَب»: چی؟ سۆڵە «حِزام»: پشتینە «هِميان»: هەمانە «وِكاء»: زاربێنە
«عَذَبَة»: لفکەیە «كُمَّة»: کڵاوە «عِرس و مَرٲة»: ژن «رَجُل»: پیاوە
«خَصر و خاصِرَة»: کەلەکە «مَجذوم»: شەخسی گول «ٲَبرَص»: بەڵەکە
«مِصباح و نِبراس و سِراج»: چرایە «شَقيقَة»: خوشکە «شَقيق»: برایە
«هُدب»:؟؟؟ «جُفن»: پێڵوە «سِلعَة»: کووتاڵە هەم «سَلعَة»: لوە
«مَهد»: بێشکەیە «قِماط»: دەسرازە «مِعيار»: تەرازوو «مِقدار»: ئەندازە
«ضَرَب»: شان هەنگوێن سپی و ئەستوورە «بَهَج و مَسَرَّة وَجزَل»: سروورە
«ضِلع»: پەراسوو «دَماغ»: دەماغە «حائِط»: بێستانە «حَديقة»: باغە
«جَوهَر»: گەوهەرە «لُؤلُؤ»: مرواری «مِنسَٲة»: عەسا «عُصفُور»: پاساری
«غِربال»: بێژنگە «مِنخَل»: هێڵەکە «دَبّاء و يَقطين، ههم قَرع»: کوولەکە
«اُكاف»: کورتانە «سَرج»: چی؟ زینە «عِقار و ضَيعَة»: باغ و زەمینە
«عُقار»: شەرابە «حان»: شەرابخانە «كَٲس»: پیاڵە «شامَة»: نیشانە
«ٲشَلّ»: دەستی شەل «ٲَعرَج»: پێ لەنگە «ناطِق»: گۆیایە «صامِت»: بێ دەنگە
«قَدُوم»: تەشوێیە «فَٲس»: بڵێ: تەورە «يَهُودي»: جووە «نَصراني»: گەورە
«كُوز»: گۆزەیە «اِبريق»: مەسینە «حامِض»: ترشە «مُزّ»: ترش و شیرینە
«قِدر»: دیزەیە «ٲثفِيَة»: کوچکە «سِنُّور و وقِطّ ههم هِرّة»: کتکە
«حَمامَة»: کۆترە «حَجَلَة»: کەوە «غَثّ و هَزيل»: لەڕ «سَمين»: قەڵەوە
«زُر زور»: ڕیشۆڵە «قَطا»: کوڕکوڕە «خُطّاف»: پەڕەسێلکە «خُفّاش»: شەب پەرە
«ٲرنَب»: کەروێشکە «فَهد»: ئیسمی یۆزە «نَسر»: سیسارگە «رُخام»: پیرۆزە
«ثَعلَب»: ڕێوییە «نَمِر»: پڵەنگە «بَطّ»: چی؟ قازە «كُركي»: قوڵەنگە
«عِجل»: گوێرەکە «عَناق»: چوشتیرە «اِصطَبل الدَّواب»: ناوی پشتیرە
«سُكر»: مەستییە «اِغماء»: بێ هۆشی «تَرَح»: بێ کەیفی «فَرَح»: کەیف خۆشی
«كَليل»: شمشیری دەم پانی کولە «فَراش»: پەپوولە «جَرادة»: کولە
«خِياط و مِخيَط و ٳِبرَة»: دەرزییە «قاني»: چی؟ سوورە «خُضرَة»: سەوزییە
«جَمَرَة»: پشکۆیە «فَحم»: خەڵووزە «غُبار وَقتام وَقَتم»: چی؟ تۆزە
«خَشيَة و فرَق ههم خَوف و وَجلَ»: «شَفَق»: ترسانە هەم «جُبن و فَشَل»
«تِرياق ودرياق»: هەر دوو تریاکە «حَنَك»: مەڵا شوو «ذَقَن»: چەناکە
«ٲَقطَع»: یەک دەستە «اَعوَر»: یەک چاوە «دينار»: ئاڵتوونە «نَقد»: دەراوە
«مَطَر وَغَيث، جَود و حَيا»: بارانە «خَرِيف»: پایزە «شِتاء»: زستانە
«صَيف و قَيظ»: هاوین «رَبيع»: بەهارە «باطِن»: پەنهانە «ظاهِر»: دیارە
«قِرطاس»: قاقەزە «وَرَق»: چی؟ پەڕە «صَرصَر»: بای سەختە «رُخام»: مەڕمەڕە
«عَبهَر»: نێرگس هەم یاسەمینە «مُسلِم»: موسوڵمان «زِنديق»: بێ دینە
«ٳِجاص»: هەڵووژە «رُمّان»: هەنارە «ماشي»: ڕۆیندە «راكِب»: سوارە
«سَفَرجَل»: بەهێ «زُعروُر»: گوێژە «حِصرِم»: بەرسیلە «زَبيب»: مێوژە
«دابَّة و مَطِيَّة»: ئیسمی وڵاخە «شَوشَب»: دووپشکە «ثُقبَة»: سۆراخە
«يَمين وَحلف وَقَسَم»: سوێندە «وَعظ و نَصيحَة وَ مَوعِظَة»: پەندە
«دَبُور»: ڕەشەبا «شِمال»: شەماڵە «شَحذ و مَسئَلَة و سُؤآل»: سواڵە
«خَزَف»: سواڵەلەت «شَحّاذ»: سواڵکەرە «خَميس و جَيش و جُند و عَسكَر»: لەشکرە
«خرَز»: موورووە «ٲُحجَية»: مەتەڵ «آدُر»: شەخسی قوڕ «ٲَقرَع»: چی؟ کەچەڵ
«قَنَص»: نەچیرە «وَهَق»: کەمەندە «مِروَد»: کڵچێوە «مِبرَد»: بڕبەندە
«صَيد»: نەچیرە «حِبالَة»: داوە «جاري»: ڕەوانە «راكِد»: وەستاوە
«سُرحوب»: ماینی کلک درێژە «قامُوس»: دەریایە «غَمَرَة»: گێژە
«تَثاؤُب»: باوێشک «عُطاس»: پژمینە «خَضراء»: ئاسمان «غَبراء»: زەمینە
«عَندليب»: بوڵبوڵ «ثُؤلول»: بالووکە «طَلّ»: چی؟ بارانی خەفیف و سووکە
«صَيب ههم صَوب و وَدق»: بارانە «شَبَكة»: داوە «غارَة»: تاڵانە
«وابِل»: بارانێکە قەترە گەورە ببارێ بە سەخت «وَبل»: بەو تەورە
«بَغَل»: ئێسترە چاروێ: «سَمَند» «شَرَف»: بڵەندی هەم جێگەی بڵەند
«شادِن و طَلاء و خَشف»: بێچووە ئاسکە «ناعِم و مُترِف»: نەرم و ناسکە
«صِهر»: زاوایە «خَتَن»: خەزوورە «مَلِك»: پاشایە «مَعزول»: مازوورە
«طَويل»: درێژە «قَصير»: کۆتایە «عُكّاز»: وەکازە «عَصا»: عاسایە
«زُجاج»: شیشەیە «عُروَة»: دەستووە «مِخدَع»: خەزینە «كَندُج»: کەندووە
«كَفَل و رِدف»: ئیسمی کەفەڵە «ههم اِبن آوي»: ئیسمی چەقەڵە
«بُرمَة»: دیزەیە «مِرجَل»: مەنجەڵە «زَرع»: تووی چناو «سُنبلَة»: گوڵە
«تاجِر»: بازرگان «طائِر»: پەڕەندە «ميزاب»: پلووسکە «سارِح»: چەرەندە
«مِكحَلَة»: کلدان «كُحل»: چی؟ کڵە «ٲَثمَد»: سورمەیە «قَفا»: پشت ملە
«وَلوُد»: زایندە «عَقِيم»: نەزۆکە «زُكام»: هەڵامەت «سُعال»: چی؟ کۆکە
«اُجاج»: ئاوی تاڵ «عُذب»: ئاو خۆشە «قَراح»: ئاوی ساف «اِشرَب»: بینۆشە
«زَلال»: ئاوێکە سارد و خۆش و ساف خۆش ڕەو لە گەروو «طُنب»: چی؟ تەناف
«سِلسِل و سِلسال»: ئاوی خۆش و سارد «شَفر»: پێڵووە «شَفرَة»: یەعنی کارد
«حَجي، نَهيَة، حِجر، لُبّ»: عەقڵە «ضِدّ»: موخالیفە «ضِدّ و نِدّ»: میسلە
«سُهد و سُهاد و ٲرَق»: بێ خەوی «ناحِل»: لاغری «سَمين»: قەڵەوی
«غَمامَة»: هەورە «وَكف»: دڵۆپە «عُرف»: عەتایە «عُرفُ الدِّيك»: پۆپە
«ثملان، نشوان»: مەستی شەرابە «سَلافَة»: شەراب «شِواء»: کەبابە
«جَربال»: شەرابە «عَجين»: هەویرە «مُثري»: دەوڵەمەند «صَعلُوك»: فەقیرە
گلێنەی چاو ئیسمی: «حَدَقة» بە شۆربای گوشتین دەڵێن: «مَرَقة»
«سُلف»: بێچوە کەو «شَبوَة»: دوو پشکە «شَصر»: بێچوە ئاسک «صُوآبَة»: ڕشکە
«شبشب»: گای پیرە «صُوار»: گاگەلە «سُلك»: بێچوە کەوە «طَلّي»: کارژەلە
«سُمسُمَة»: ئیسمە بۆ مێروولەی سوور «سَمسَم»: ڕێوییە «سَمُّور»: چی؟ سەمۆر
«سِمط و سِلك»: چییە؟ ڕشتەی مرواری «نَتِن»: بۆگەنە «غائِط»: مرداری
«قَنّاص و صيّاد»: نەچیرەوانە «رَهط»: هەر لە سێ هەتا نۆیانە
«ضَحضاح»: تەنکاوە «قُرط»: گوارە «فارِس»: بە کوردی ئەسپ سوارە
«صُلصُل و فاختَة»: کۆترە باریکە «عاسِق و داجي»: شەوی تاریکە
«صارِخ»: کەڵەشێر «شُوحَة»: کۆلارە «لِبوَة»: دێڵە شێر «شَنف»: گوارە
«شِبل»: بەچکە شێر «سَبُع»: دڕندە «لِقوَة»: هەڵۆیە «قاطِع»: بڕندە
«اِوَز»: مروای «شَغواء»: هەڵۆیە «وَطب»: مەشکەیە «مَخيض»: چی؟ دۆیە
«حُلم و عَقل»: خەوە هەم ئیحتیلامە «عَتيِق»: ئازادە «رَقيق»: غوڵامە
«وَصيف وَصيفة»: عەبد و جارییە «صَبِر»: تۆ بڵێ تاڵی شارییە
«تَمر»: قەسپە «رُطَب»: خورمایە «جليد»: سێخوارە «صَرد»: سەرمایە
«مِقمَعَة»: چەکوش «سَندان»: سندانە «فَرث»: سێخورە «سَلي»: پزدانە
«بَعرَة»: پشکەڵە «رَوث»: شیاکە «قَرَنفُل»: مێخەک «مِسواك»: سیواکە
«دَرّ»: چی؟ شیرە «ضَرع»: گوانە «تَوئمَة و تَوٲَم»: بڵێ دوانە
«حائِك و حَيّاك»: ئیسمی جۆڵایە «آنُك»: قەڵایی «فولاد»: پۆڵایە
«زَمهَرير»: مانگی سەختی سەرمایە «هَجير»: نیوەڕۆی سەختی گەرمایە
«فَقر و عُدم و اِقلال»: فاقە «عَتُود»: کارژەلە «سَلوی»: شیلاقە
«قُربَة»: تاعەتە «قِربَة»: کوندەیە «رَمَق»: دواگیان «عَبد»: بەندەیە
«عُكنَة»: لۆچی سک لەبەر قەڵەوی «نَجد»: جێی بڵند «وَهَدَة»: جێی نەوی
«مِكيال»: ڕبەیە «ميزان»: تەرازوو «اَبقَع»: هەم تەیرە هەم سەگی بازوو
«قُنفُذ»: ژیژکە «يَعقُوب»: کەوی نێر «سَميدَع و سيد»: گورگ و نێرە
«مُدلَهِم»: تاریک «غَيهَب»: تاریکە «غَليظ»: ئەستوورە «رَقيق»: باریکە