ئەبولعەلای مەعەڕی
Appearance
بیستم بولعەلا تا دنیای ڕابوارد | لە کەم تا بەزۆر هیچ گۆشتی نەخوارد |
چون ئەیوت ئەویش وەک من گیاندارە | حەز لە ژین ئەکا لە مەرگ بێزارە |
وەختێ کە کەوتە حاڵەتی مردن | ڕۆژی سەرە مەرگ گیان تەسلیم کردن |
حەکیم بۆی نوان گۆشتی سوورۆ بوو | بیدەنێ بیخوا هەروا زووبەزوو |
بە ئەمری حەکیم خزمەتکار ڕای کرد | کەڵەشێرێکی هێنا دەس و برد |
سووری کردەوە لەپاڵیا داینا | قسەی حەکیمی چاک بەجێ هێنا |
وەختێ بولعەلا کە تەماشای کرد | لە داخ کەڵەشێر بەتەواوی مرد |
ڕوانی بە گۆشتا و زار زار بە گریان | ئاهی ئەکێشا لە جەرگی بوریان |
وتی ئەی فەقیر بۆچی هار نەبووی؟ | یا هەر وەکوو شێر یا ڕەشمار نەبووی؟ |
تا کەس نەوێری دەست بۆ بێنێ | یا لەناو ڕۆنا هەڵت قرچێنێ |
بەڵام بەش هەژار تەنها مردنە | دەوڵەمەند لە خۆی ڕازی کردنە |
مردن لە ئەزەل بۆ پیاوی فەقیر | بڕا بە باڵای وەک کەوای حەریر |
دەوڵەمەن ئەمرێ ئەمما یەکجارە | مردنی هەژار سوبح و ئێوارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|