ئیقباڵم جاهم گەورەم سالارم
Appearance
بۆ کەریم بەگ (باوکی)
ئیقباڵم، جاهم، گەورەم، سالارم | بینایی دیدە و سووریی ڕۆخسارم |
لە پاش داخوازی دەوام و جاهت | تکای سەر بەرزی و بەرزیی پەناهت |
هیوام هەس لە لای داداری داوەر | بە تەندروستی سەرگەورەی کیشوەر |
بە خۆشی دڵ و بە زەوق و شادی | بە کەیف و فەرەح، دڵ بە ئازادی |
بدات دەوامت تا مانگ و خۆر بێ | جێت تەختی شاهی و سەر بە ئەفسەر بێ |
ئێمەیش لە شوعلەی نەجم ئیقباڵت | بە خۆشی و ئەدای ئەمڕۆ ئامالت |
موراد حاسڵ و خۆش بەخت و شاد بین | بێ پەروا و بێ خۆف حوڕڕ و ئازاد بین |
1946
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|