ئۆخەی ئازیز گیان
Appearance
ئۆخەی ئازیز گیان وا بووژامەوە
وەک خونچەی تازە دەم کرامەوە
کە نامەی تۆ هات وا گەشامەوە
بەوێنەی گوڵێک قەت ئاو نەدرابێت
لاواز و سیس و گەڵای شکاو بێت
ئاوی کەیتە بن شەوقی بەرپا بێت
منیش بەو چەشنە ڕۆشن بوو دڵم
گریانی نەما جەرگی بەکوڵم
کەوتە شنەشن ئەستێرە و گوڵم
وتم یەزدان گیان ئەمە خەیاڵە
یا ئەگەر خەو بێت خەوم بەتاڵە
یا بێهۆشیمە و شنەی شەماڵە
کە ئەدا لە گوێم ئەزرنگێتەوە
گوڵی ژیانم ئەپشکوێتەوە
بەختی یەکجاریم لە نوێ دێتەوە
چاکی کردەوە گشت برینەکانم
فرمێسکی شادی دێت لە چاوانم
ئەم تەنیا نامە لە جێی ژیانم
برینە بۆ گشت نامەکانم
ساڕێژی کردووە هەموو زامانم
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|