ئومەرا کافر و سادات و موسوڵمان چەتە بێ
Appearance
ئومەرا کافر و سادات و موسوڵمان چەتە بێ | قوڕ و بۆیاغی دوو عالەم بەسەر ئەم میللەتە بێ |
چونکە پۆلیس و چەتە دوژمنی دین و ماڵن | ئوسەرا با ئیشی ئەم دەردیسەر و زیللەتە بێ |
ئەم ئەڵێ گۆشتی فڕووجم ئەوێ بۆ قاوڵتی | ئەو ئەڵێ شێوی شەوم مەرگەیی گیسکە قوتە بێ |
لە وڵاتێ کە گوزەرگاهی چەتە و پۆلیسە | موختەسەر کەس نییە بێ وەسوەسە و ختختە بێ |
بە دوو سێ ساڵی تری نانی ڕەعییەت ئەبڕێ | ئەگەر ئەم عالەمە لەم حاڵەت و وەزعییەتە بێ |
نەبزی فەللاح لەبەر بێ گەنمی جەوجەوییە | چەتە ئالیکی دەوێ گەرچی بە دووقیمەتە بێ |
گەرچی فەللاح زەخیرەی دوو سێ باری مابێ | باوەڕم نایە بەشی لائیحە و مەزبەتە بێ |
سابیر ئەم میحنەت و ئەحواڵە جەزای ئەعمالە | حەزەرت لەم مەرەزە پڕ دەرد و عیللەتە بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|