ئا... ئا دەبێ
Appearance
یاران دەڵێن هیوا دەبێ، پێیان دەڵێم؛ ئا ئا دەبێ | جەژنێکی گەورە وا لە دوو، ڕوومان گەش و دڵ شاد ئەبێ |
هێز و چەک و پوولت نییە، سەرباز و سەرکردەت نییە | پشت و پەناهێکت نییە، کێیە بەتۆ دڵداد ئەبێ |
هەر با چەک و پوولم نەبێ، میللەت لە خەو هەڵسێ بەسە | پشت و پەناهـ و دەسگرم، پارێزگارم خوا ئەبێ |
خوونی گەلت وا بۆتە سێل، گەورانێ ماون بوونە وێڵ | گەروا بڵێن پێیان دەڵێم بۆ گەیینەهیوا وا ئەبێ |
ئەم بیرە هەرکە کەوتە سەر، نامێنێ ترسی ماڵ و سەر | پیاوی کز و بێ دەسهەڵات، لەو چاخە وەک فەرهاد ئەبێ |
ڕۆژێک ئەبێ تەم لا ئەچێ، خۆریش لە کوردان دەرئەچێ | ئەو ڕۆژە هەر وەک مەحشەرە، چاک و خراپ لێک جیا ئەبێ |
پێکهێنەری فەرمانی گەل، سەربەرز و پایەی ژوور ئەبێ | بەدبینی بێگانە پەرست، دوورەدەر و بەرباد ئەبێ |
بەدبینە قەیرە و پیری گەل ئەوجا پەشیمانی ئەبەن | ئەو چاخی جەژنە گەورەیە، ڕۆژی گەش و نەوزاد ئەبێ |
کاکی ئەسیری چی بەتۆ، ئەوجا لەژێر خاکی ئەتۆ | ڕاستی ئەوەندەت بۆ هەیە، ناوت بەچاکە یاد ئەبێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|