Jump to content

ئاو کە تینوێتی ئینسان ئەشکێنێ

From Wikisource
ئاو کە تینوێتی ئینسان ئەشکێنێ (1950)
by پیرەمێرد
305673ئاو کە تینوێتی ئینسان ئەشکێنێ1950پیرەمێرد
ئاو کە تینوێتی ئینسان ئەشکێنێ زۆر جاریش ئەبێ پیاو ئەخنکێنێ
ئاگر کە چێشتت بۆ ئەکوڵێنێ خۆت نەپارێزی، دەست ئەسووتێنێ
هەناسەی هەوا گیان ئەژیێنێ زستان بێ بەرگ بی، ڕەقت هەڵدێنێ
خاک خواردەمەنی پێدەگەیێنێ بە سەرتا ڕووخا ملت ئەشکێنێ
ئێمە لەم چوارە دروست کراوین هەر یەکە لە خووی، خۆی بەشی داوین
ئاو و خاک مەندی و هێمنی داوە باو و ئاگر توندی و تیژی هێناوە
با کەوتە کەللە، شعوور نامێنێ ئاتەش مەزاجیش پیاو ئەسووتێنێ
کەم کەس ئەبینم کەوا لەم چوارە بە ئەندازەیەک بڵێم بەشدارە
زۆری وا هەیە بە با، باییە خۆی بەرز ئەبینێ و پارەباییە
ئەم ئەفسانەیە هەمووی باییە چاکە و خراپە، دادی خواییە
ئەگەر کردگار گوێی لە من ئەگرت هەرچی چاکە بوو، بۆ خۆم هەڵدەگرت

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 743


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).