ئاوی حەیوان
Appearance
بێرە کوردستان عەزیزم، گەر تۆ سەیرانت دەوێ | بتبەمە قەندیل، ئەگەر گوڵزاری کوێستانت دەوێ |
سەیری ئەو خێڵاتەکە، نشتووتە دامێنی چیا | بابچینە ماڵە گەورە، قەوم و خزمانت دەوێ |
دەتبەمە سەر پیرەمەگروون و کاژاو و شەرا | بێ ڕەسەد سەیری مەهو بورجیس و کەیوانت دەوێ |
بتبەمە پای تاقی لای سەر پێل و سەرمێل و کرند | پێت نیشاندەم چەن هەزار ئاساری ساسانت دەوێ |
ئاوی ڕوونی ڕەوشەنی چەشمانی دامێنی چیا | لێی بنۆشە دەم بەدەم گەر ئاوی حەیوانت دەوێ |
هەڵسە گەشتی لالە وو گوڵزاری کوردستان بکە | گەر لە بۆ دەردی کوشندەت داو و دەرمانت دەوێ |
لاوی کوردی من لە بەرکە، شاڵی زاخۆ و ئامەدی | گەر ئەتۆ چاتر لە کاری شاڵی کرمانت دەوێ |
گیان و ماڵت بەخشی ڕێگەی میللەتت کە چاوەکەم | گەر لە خوا ئازادی وو بەخشین و ئیحسانت دەوێ |
ئەی ئەسیری هێندە عەشقی میللەتی کوردت هەیە | بمریشی لام وایە گۆڕی گردی سەیوانت دەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|