ئاوازی دەب دەب
Appearance
دوێنێ دەروێشێ وتی: کەف بە کەف و دەف بە تەرەب | دەبە دەب دەب، دەبە دەب دەب، دەبە دەب |
وتم ئەی ئەحمەقی ئاشوفتە! وەتەن چۆڵە؛ وتی: | دەبە دەب دەب، دەبە دەب دەب، دەبە دەب |
هەچی هەوڵم لەگەڵ ئەو بەچکەسەگا دا، ئەیوت: | دەبە دەب دەب، دەبە دەب دەب، دەبە دەب |
وتم وا چاکە لە فکری خۆیەوە بۆی دەربێم | بە مرووری گەلێ ئەییام لەناو بەم دەبە دەب |
دەفم هەڵگرت و بە حەی حەی دەسی شێخم ماچ کرد | وتم لێدەن بە عموومی لە مەقامی دەبە دەب |
من و شێخ و ژن و دەروێش هەموو تێکەڵ بووین | شێخ لە فکری ڕەپی سووری، من و دەروێش دەبە دەب |
قانعا بەسیە، موحەققەق بە دووسەد وەک من و تۆ | تەرک ناکەن بە یەکێ بەزم و مەقامی دەبە دەب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|