ئاوات و سزا
Jump to navigation
Jump to search
خۆشەویستیی تۆ وەک خۆراک و ئاو | وەک خەوخۆشی، وەک گلێنەی چاو |
بۆ من پێویستە هەتا دوای ژیان | لە ناو خوێنمایە و تێکەڵە بە گیان |
ئێستاش کە بەندی ناو ئەم زیندانەم | گیرۆدەی کۆنی ئەم بەندیخانەم |
گیانم بەوەیە لەسەر یادی کۆن | بەنی خەیاڵم ئەنم هۆنبەهۆن |
هەڵوێستەکانی پێشوو وەک فلیم | دێنمە پێش چاو لەسەری ئەژیم |
گەر وەها نەبێت ستەمە ژینم | سزا بچێژم شێوەت نەبینم |
گشت کات هەواڵی تۆم کە ئەگاتێ | دڵم سست ئەبێ زیاتر لە ساتێ |
کڵپەی داری کوورەی گەرمی دڵ | هەناو بە جارێ ئەهێنێتە کوڵ |
هەناسەی سەختی ئاگرینم وا | بەکۆمەڵ وەکوو کڵپە دەر ئەکا |
من تەنیا ئەوە پیشەمە کە تۆ | هەر دووریت بۆیە وا ئەچێژم سۆ |
کەچی ئەمڕۆکەش بیستم نەخۆشی | بەڕاستی هەرچی هۆش بێ یا خۆشی |
هەرچی توانا بێ هێز بێ بە جارێ | سەد قات لە پلەی خۆی هاتە خوارێ |
کام هۆش و خۆشی و توانام بمێنێ | کام ڕوونی لەناو دڵما بنوێنێ |
کە تۆ نەخۆش بیت ئێستا لە جێدا | کەوتبیت من چۆن دڵم شەق نەبا |
کە هەر نەتوانم چاوم پێتکەوێ | ئیتر توخوا چۆن دڵم بسرەوێ |
ئومێدەوارم ئاواتم وایە | کەم کاتەوە لێت ئا ئەم سزایە |
چاک ببیتەوە و هەرگیز لەمەولا | نەخۆشی بێت و بەلاتا نەڕوا |
ئینجا سەرم بەیت بێیت بۆ بینینم | ئەی هێزی ئەژنۆ و ئاواتی ژینم |
من بێجگە لەوەی دیلی داوی تۆم | کە گیان نازانم هەرگیز بە هیی خۆم |
دڵمت بردووە ژین لە دەستتایە | ئێستا لەشیشم وا لە بەندایە |
من دەسەڵاتم نییە سەرت بەم | وەک جاری جاران سکاڵات بکەم |
ئێستا کە بینین لەدەست تۆدایە | ئەی گیانی شیرین ئاواتم وایە |
هەر چاک بوویتەوە هێزی ژیانم | بێ وەستان خێرا بێیت بۆ سەردانم |
1962/09/07
بەندیخانەی سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse