ئاهـ لەدەس جەوری فەڵەک ئەی وای لە چەرخی چەنبەری
Appearance
ئاهـ لەدەس جەوری فەڵەک ئەی وای لە چەرخی چەنبەری | داد لە زوڵمی بێشوماری وەی لە حوکمی بەربەری |
بارك الله ئەی فەلەک میزانی عەدلت وا دەبێ | ئەهلی دانش تحت الاقدام و لەسەر سەر سەرسەری |
با سەرەوژوور بێ ئەبێ ڕۆژێ سەرەوژێرت بکا | نەک هەموو کەس لێی بزانێ ئیددعایی سەروەری |
تاقی کیسرا بۆ مەقامی شاهی عەدلە و ئێستەکەیش | مار و مێروو جێنشینی شوێنی میللەتپەروەری |
با مەقامت سەر بکێشێتە فەزا و جەووی سەما | یا بڵندتر بێ لە بورجی ماهـ و زوهرە و موشتەری |
یا لە کونجی خەڵوەتا خەڵوەتنوشین بێ ڕۆژ و شەو | بۆ کەرامەت با بگەینە ڕوتبەیی پەیغەمبەری |
یەک بە یەک فەرق ناکرێ ڕۆژ و زەمانی خۆی کە هات | گەر گەدایی بەر دەری، یاخۆ شەهەنشای خاوەری |
ئاخری دەستی ئەجەل ئەدڕێ گریبانی ژیان | ژێری ئەو خاکەت ئەخا ئیمڕۆ بەسەریا تێپەڕی |
بۆچ ئیتر مەغروور ئەبی دەعیەی فەلاتوون لێ ئەدەی؟ | ئاخری کارت ئەسیری ژێری دوو گەز چادری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|