ئالامی
Appearance
کەسبی عیلم و مەعریفەت کە، سەرکەوە وەک میسرییان | نەک وەکو میسری بژی، وەک عارەبی ئیسپانییان |
ئەندەلوسیش هیچ نەبوو، من وام ئەوێ زۆر سەرکەوی | سەرکەوە وەک دەوری مەئموونی شەهی عەبباسییان |
وەک ئەوانیش هەر بڵند بە، تا لە دنیا دەرکەوی | هەر وەکو باپیرە گەورەت، میللەتی ساسانییان |
سەرکەوە تاکو لە عالەم دەرکەوی وەک ماهی تاب | هەر وەکو باپیرە کۆنت، دەوڵەتی ئالامییان |
ڕۆڵە ئەم دەوری بڵندی وا لە ئەوروپا هەیە | ئەوروپای فێر کردووە، غەرناتە و ئەشبیلییان |
عەکسی بەغدا بوو، کە سەنعەت ئەندەلوسیش فێر ببوو | دەوڵەتی بەغداشی فێر کرد، عالمی ساسانییان |
دەوڵەتی ئاسوور و بابل عیلم و عیرفانی نەبوو | میللەتی کلدانی فێر کرد دانەری ئالامییان |
لاوی من تۆمی بڵندیی نێژتووە باپیری تۆ | هەڵسە سەر پێ، هەڵکە بەیداخی درەفشی کاوییان |
باسی حاڵی کۆنە پیاوانت بڵێ بۆ لاوەکان | ئەی ئەسیری زیارەتی گۆڕت دەکەن وەک حاجییان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|