ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی هاتنی جوبڕەئیل
Appearance
جا جوبڕەئیل هات، دیتی ئەو حاڵە | دەپرسن کێیە، ئەو نوور جەماڵە |
دەڵێن جوبڕیلە، ئەمینی داوەر | خودا ناردوویە بۆ لای پێغەمبەر |
ئەوساکە ناوی پێغەمبەر ئەبەن | پاکیان بە جارێ هاواری ئەکەن |
یا ڕەسوولەڵڵا! بێی بە هاوارمان | بە خوا زۆر بەدە حاڵ و ئەحواڵمان |