Jump to content

ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی لەدایکبوونی پێغەمبەر

From Wikisource
311193ئاقیدەی شێخ سەمیع — باسی لەدایکبوونی پێغەمبەر1880سەمیع
لە مەککەی شەریف لە دایک بووە لەبۆ مەدینە کۆچی کردووە
ڕەوزەی شەریفی لە مەدینەیە ئاگای لە هەموو ئۆممەتی هەیە
سەدوبیستوچوارهەزار پێغەمبەر کە خوا ناردوونی بۆ ڕێی خێر و شەڕ
باوەڕیان پێ بکەن هەموویان حەقن گەورەترینی جەمعی مەخلووقن
پاکیان مەعسوومن، هەموویان چاکن لە ژەنگی گوناح هەموویان پاکن
سێسەدوسێزدە لەوان ئەفزەلن زیاتر لە هەموان چونکە موڕسەلن
لەوانیش پێنجیان ئەفزەلترینن ئەو ئولوولعەزمن، ئەعلامی دینن
نووح و ئیبڕاهیم، حەزرەتی مووسا عیسای ڕوحوڵڵا، ئەحمەد مستەفا
سەرداری هەموان، سەییدولبەشەر یانی محەممەد شافیعی مەحشەر
لەپێش هەموانداخەڵقی کردووە لەدوای هەموانیش ئەوی ناردووە
دینی ئەو ناسیخ جەمعی ئەدیانە مەعلووم ئەفزەلی هەموو دینانە
لەسەر ئەو خەتمە ڕوتبەی ڕیسالەت دین دینی وییە هەتا قیامەت