Jump to content

ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی زوڵم و زۆری

From Wikisource
311205ئاقیدەی شێخ سەمیع — باسی زوڵم و زۆری1880سەمیع
هەرکەسێ زوڵمی لە کەس کردبێ بەبێ ئیجازە هەرچی خواردبێ
گەر ئیحسانی بێ، بۆی لێ دەسێنن وەرنە لەجیاتی ئەو دەیسووتێنن
میسقاڵە زەڕێک لە خێر و لە شەڕ هیچی ون نابێ، گشت دێتە دەفتەر
بە میزانی حەق موقابیل ئەکرێ «لَا ظُلْمَ الْيَوْم»ە، پاداشی ئەدرێ