«یەک شەموو» نەمام بنێ، دێتەبەر
Appearance
«یەک شەموو» نەمام بنێ، دێتەبەر | «دووشەمموو» هەڵسە بچۆرە سەفەر |
«سێ شەموو» نەحسە بۆ کورد بە جەنگە | «چوارشەمموو»ی بەهار سەیر و ئاهەنگە |
«پێنج شەمموان» باشە بووکی تیا دەبەن | هەینی بە جەژنی مۆمین ناو ئەبەن |
«شەمموو» تەعتیلی جوولەکەی تیایە | لای من هەموویان ڕۆژی خودایە |
بەڵام چاوی پیس پیاو دەئەنگێوێ | تەئسیری زۆرە، بگرە لە کێوێ |
إوَإِن یَکَادُأ کە خوا فەرموویە | بۆ ئەوانەیە کە چاو لەدوویە |
حاکمی بابان چاویان هەڵئەکەند | بەوە تۆڵەیان لە چاوپیس ئەسەند |
چەندێ زوبانی بەدگۆیان بڕی | هەندێ «ژوڕناڵی» جاسوسیان دڕی |
ئاخ خۆزگە ئەمە ئەکرا بە قانوون | چاوپیس و بەدگۆ لە ناو دەردەچوون |
زمانیان بڕن، گرۆی بەدگۆیان | شوێنێکی تریان بۆ دێتە زمان |
ئەڵێن: خوا بۆیە بەدکار ئەژیێنێ | لە ناو ئەواندا پیاوچاک بنوێنێ |
ئەمە زەمانی مەهدیی پێ ئەوێ | ئێستا کەس نییە پیاوچاکی بوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 698
1943/02/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|