«پەڵە» بۆ خاوەند تووتوون وەک پەڵە
Appearance
«پەڵە» بۆ خاوەند تووتوون وەک پەڵە | با وجود ئەمساڵ کەوتوونە تەڵە |
پار، پارەی زۆریان لە تووتوون دەست کەوت | ئەمساڵ باوکی پار مرد و ناوکی کەوت |
زەربەی ئینحیسار خستووینیە هاوار | سلفەی زەراعیش بووە بە سەربار |
هەر گوڵێ خارێ و هەر نۆشێ نێشێ | تەنها من جەرگم بۆ ئەوان دێشێ |
نامەوێ زۆڕڕاع وا کز ببینم | لە عەداڵەتی دیوان ئەمینم |
ئەڵێن هەر عەقڵێ لە خەسارێ دێ | ئەبێ ڕاوەستین تا بەهارێ دێ |
هەندێ کە لەگەڵ تووتن خەریک بوون | نەجووڵانەوە وا تیا خەریک بوون |
ئەرکی زستانیش وا هات بە سەرما | سەرم سڕماوە لە ترسی سەرما |
زستانی عەرەب لای فورس ئاگرە | ئێمەیش کەوتووینە یاری ئاگرە |
وایان هەڵداوین لە یەک هەڵ ئەدەین | بە پیمان تەزیوە ئەگەر کەوتە بەین |
هەڵماندەکێشن لە ڕیشە و لە ڕەگ | ئەبین بە کوتەک بۆ شەڕەگەڕەک |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 810
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|